سەدر ڕەوتەکەیی بۆ ماوەی ساڵێک سڕ کرد

(0) / / عراق / زایەڵە سەدر


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - موقتەدا سەدر سڕکردنى رەوتەکەیی بۆ ماوەى ساڵێک راگەیاند و تا "کاتێکى نادیار" هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر داخست.

سەدر سڕکردنی ڕەوتەکەیی بۆ ھەبوونی گەندەڵیی و پێویستیی چاکسازیی گەڕاندووەتەوەو دەڵێت "چاکسازبم بۆ عێراق و نەتوانم رەوتى سەدر چاک بکەم، ئەوە تاوان".

دوای ئەو بڕیارە رێبەرى رەوتى سەدر هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر تا کاتێکى نادیار داخست.

بڕیارەکەی سەدر سڕکردنى سەرجەم چالاکییەکانی رەوتەکەی دەگرێتەوە جگە لە نوێژى هەینى و دوو دامەزراوەى ئایینى رەوتەکەى. هاوکاتمەزارى محەمەد سادق سەدرى باوکى تاوەکو دواى جەژنى رەمەزان داخست.

موقتەدا سەدر دەشڵێت، ئەگەر بەردەوام بێت لە سەرۆکایەتیى رەوتى سەدر و "ئەهلى قەزیە" و "خراپەکار" و "تاوانکار"ى تێدابێت، ئەوە دژ بە یەکە.