باران بارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
/
عراق
/
زایەڵە
بارانبارین
کەشناسی
کوردستان
زایەڵە - عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، تا کۆتایی مانگی نیسان باران بارین بەردەوام دەبێت.
عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند،” لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بارانبارینێكی کەم بەشێک لە ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە”.
ڕوونیکردەوە، بەهۆی ناجێگیری کەش و هەوا بارانبارین تا کۆتایی مانگی نیسان بەردەوام دەبێت، بەڵام نازانین بڕەکەی لەچی ئاستێکدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگەکانی ئادار و نیسانی ئەمساڵ بارانێکی زۆر باش لە عێراق باریوە، کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە.
تێبينيێك بنێرە: