ئالان حەمەسەعید: قوتابخانەی سێ دەوامی یا نامێنێ یا ژمارەیان زۆر کەم دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە قوتابخانە


Apr 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، قوتابخانەی سێ دەوامی یا نامێنێ یا ژمارەیان زۆر کەم دەکرێتەوە.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەمدا گەشەپێدان و پەرەپێدانی قوتابخانە حکومییەکان گرنگیی پێدراوە و لەم ماوەیەدا 1300 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە، 79 قوتابخانە دروستکراون و هه‌روه‌ها زیاتر لە 22 قوتابخانە لە ژێر کارکردندان.

وتیشی،  تا سەرەتای مانگی نۆ، قوتابخانەی سێ دەوامی یا نامێنێ یا ژمارەیان زۆر کەم دەکرێتەوە.

کامەران کەریم