بارانبارین دەستپێدەكاتەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
باران
کەشوهەوا
زایەڵە - پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكرانەوە و رۆژانی پێنجشەممە و هەینی نمەباران و تاوەباران روو لە هەرێم دەكەن.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە کەش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئێوارەی سبەینێ لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
هاوكات پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیی عێراق بۆ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان لە رۆژانی داهاتوودا بە جۆرێكە كە وەك راگەیەندراوی دەستەكە ئاشكرایكردووە، سبەینێ چوارشەممە كەش نیمچەهەور دەبێت و رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ بەردەوامبوونی كەشی نیمچەهەوردا، نمەباران دەبارێت و لە هەندێك ناوچە هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، پێشبینیدەكرێت رۆژی هەینی لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان نمەباران ببارێت و هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت و لە هەندێك كاتی رۆژەكەدا بڕی بارانبارینەكە زیاتردەبێت و دەگۆڕێت بۆ تاوەباران.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: