ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج برینداری لێدەکەوێتەوە
(0) /
زایەڵە - بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەگوندی ساڵەح ئاغا پێنج کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا مینی پاس و میتسبۆشی باجیرۆ، لەناو گوندی ساڵەح ئاغا پێنج کەس برینداربوون.
هێمای بەوەشکرد، سەرجەم بریندارەکان کە هەردوو شۆفێرەکە و سێ سەرنشینی باجیرۆکە بوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کران و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: