لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەكەم رۆژی رەمەزان دیاریدەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە پێنجشەممە ڕمەزان جەژن


Apr 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بڕیار لەسەر یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدرێت.

لە راگەیەندراوێكی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم هاتووە، بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی رەمەزانی ساڵی 1444 كۆچی بەرامبەر بە 20ی 4ی 2023 لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف كۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان و، بەپێی بنەما شەرعییەكان لە ناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لەسەر دەستنیشانكردنی رۆژی جەژن دەدەن.