تاوانبار کردنی 8 پزیشک و پسپۆڕ لەسەر "کوشتنی بە ئەنقەستی" دیێگۆ مارادۆنا بە هۆی کەمتەرخەمییەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە مارادۆنا کەمتەرخەمی وەرزش مەرگ


Apr 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دەزگای دادی دووبارە پێداچوونەوەی ئەرجەنتین پشت ڕاستی کردۆتەوە کە 8 پسپۆڕ و پزیشکی ئەو وڵاتە بە هۆی کاریگەربوونیان لە مەرگی ئەفسانەی تۆپی پێ، مارادۆنا، لێپرسینەوەیان لەسەر دەکرێت.

 

بە پێی داواکاری دادسێنی ئەو وڵاتە 8 کەس تاوانباری کوشتی بە ئەنقەستی مارادۆنان، بە هۆی ئاوڕنەدانەوە و  کەمتەرخەمییەوە و ئەگەر بێتو ئەو تاوانە بسلمێنرێت ئەوا هەرکامەیان و بە ماوەی 8 تا 25 ساڵ سزای بەندیخانەیان لەسەر دەبڕێتەوە.

 

پاش ئەوەی کە ئەستێرەی پێشووی بوکا جونیورز و بارسێلۆنا و ناپولی، نەشتەرگەری مێشکی لەسەر ئەنجامدرا لە ڕێکەوتی 25ی نوامبەری ساڵی 2020ی زاینیی و لە تەمەنی 60 ساڵاندا تووشی ناتەواوی کارکردی دڵ بوو و گیانی لەدەستدا.

 

لێژنەی لێپرسینەوە و بەڕێوەبەرانی ئەو دۆسییە ڕۆژی سێشەممە پشت ڕاستی کردۆتەوە کە پزیشکی تایبەت بە نەشتەرگەری مێشک(لێئوپولدۆ لۆکە) پزیشکی دەروونناس(ئاگۆستینا کوساچوف) و شەش کەسی کاربەدەستی دیکە و ئەندامی پاژیکاری کە هەموویان لە کار و ڕەوتی پارێزکاری پزیشکی ئەو ئەفسانەی تۆپی پێیەدا ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە ئەوا دەستبەسەر کراون و دادگەیی دەکرێن.

 

ڕێکەوتی لێپرسینەوە و دادگەیی کردن هێشتاکوو دەرنەکەوتووە، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت لە ساڵی 2024دا دەسپێبکرێت و کۆتایی پێبێت.