جیهان روبەڕوی بەرزترین پلەی گەرمی پێوانەیی دەبێتەوە
/
هەمە ڕەنگ
/
زایەڵە
گەرما
کەشوهەوا
زایەڵە - زانایانی كەشوهەوا بڵاویانكردۆتەوە، بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە جیهان لەساڵی 2023 یان 2024دا دەكرێت ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت لە تۆماركردنی تێكڕای پلەی گەرمیدا.
ئاماژەیان بەوەشداوە، جیهان لە كۆتایی ئەمساڵدا ئەزمونی گەڕانەوە بۆ (ئێل نینۆ) كە بریتیە لە شێوازێكی كەشوهەواو گەرمبونی نائاسایی ئاوی سەرزەوی رۆژهەڵاتی زەریای هێمن، لەوكاتەشدا ئەو بایانەی كە بە درێژایی هێڵی كەمەرەیی بەرەو رۆژئاوا دەجوڵێن خاو دەبنەوەو ئاوی گەرمیش بۆ رۆژهەڵات پاڵدەنرێت، ئەمەش پلەی گەرمی بەرزتر لە روكاری زەریاكان دروست دەكات.
كارلۆ بوۆنتێمپۆ بەڕێوەبەری كەشوهەوای كۆپەرنیكۆس لە یەكێتی ئەوروپا باس لەوە دەكات، ئێل نینۆ بەشێوەیەكی ئاسایی پەیوەندی بە پلەی گەرمی شكاندنی پێوانەیی هەیە لەسەر ئاستی جیهانی، دیار نییە كە ئەمساڵ یان ساڵی داهاتو رودەدات، بەڵام ئەگەری رودانەكەی زیاترە.
باس لەوەشدەكرێت، گەرمترین ساڵی تۆماركراوی جیهان 2016 بوە كە هاوكات بوە لەگەڵ بەرزبونەوەی بەهێزی (ئێل نینۆ)، بەڵام پێشبینی ئەوە دەكرێت گەرمای ئەمجارە بەراورد بە ساڵانی رابردو بەهێزتر بێت.
تێبينيێك بنێرە: