گفتوگۆی تەلەفۆنی سودانی لەگەڵ رەئیسی و بن سەلمان

(0) / / عراق / زایەڵە ڕەئیسی سودانی بن سەلمان


Apr 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران و شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجامدا و رایگەیاند، بەغداد پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ ئەو دوو دراوسێیەیدا ھەیە.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی جەژنی لە ئیبراھیم رەئیسی و محەمەد بن سەلمان کردووە، ھەروەھا ھیوای خواستووە کار لەسەر ھێوریی سیاسی لە ناوچەکە بکرێت، لەپێناو ئاشتی بۆ ھەموو گەل و وڵاتانی ناوچەکە.

سودانی جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی ھاریکارییەکانی نێوانیان کردەوە و راشیگەیاند، عێراق پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ سعودیە و ئێران ھەیە.