دەستگیرکردنی 8 تیرۆریستی داعش لە کەرکوک ڕاگەیێندرا

(0) / / عراق / زایەڵە تیرۆریست داعش کەرکوک


Apr 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی 8 تیرۆریستی لە کەرکوک ڕاگەیاند.

بەیاننامەی ئاژانسی هەواڵگری ڕایگەیاند بەپێی زانیاری زۆر ورد ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانی 8 تیرۆریست لە چەند ناوچەیەکی کرکوک دەستگیربکات کەبەپێی ماددەی چواری تیرۆر تۆمەتبارکرابوون .

وتیشی تیرۆریستەکان دانیان نا بە تاوانەکانی خۆیان کە لە بەناو دیوانی سەربازانی سەربەداعش کاری تیرۆرستیان ئەنجام دابوو، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە وتەکانیان تۆمارکراو ڕێکاری یاساییان بۆ گیرایە بەر.