عەبدولئەمیر شەمەری: گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین دەكەن

(0) / / عراق / زایەڵە عەبدولئەمیر شەمەری عێراق فەڵەستین


Apr 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق دووپاتیكردەوە: كە گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین دەكەن.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت: عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، لە بارەگای وەزارەت، لەگەڵ هاوتا فەڵەستینییەكەی، لیوا زیاد هب ئەلریح، گفتوگۆیان كرد لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و بەهێزكردنی چوارچێوەی هاوكارییەكان لەو بوار و پرسانەی كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی دوو وڵاتی برا دەكەن.

شەمەری دووپاتیكردەوە: كە گەلی عێراق بە هەموو پیكهاتەكانیەوە پاڵپشتی دۆزی فەڵەستینن، بە بەرز نرخاندنی ئەو قووڵاییە مێژووییەی كە عێراق بە فەڵەستینەوە دەبەستێتەوە، وتیشی: دۆخی ئەمنی وڵات زۆر باشە و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ مەلەفی ئەمنی پێنج پارێزگایان وەرگرتووە و كاركردن لەو بوارەشدا بەردەوامە.

لە بەرامبەردا وەزیری فەڵەستینی خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونی لە بەغدای پایتەخت دەربڕی و جەختیكردەوە: كە ئەم سەردانە كاریگەری ئەرێنی زۆر گرنگی لەسەر ئاستی ناوچەكە هەیە و عێراقیشی بە سەرچاوەی ڕاستگۆیی و هێز وەسف كرد، هەروەها ستایشی ئەو هەوڵە گەورەیەی كرد كە هەیانە بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ عێراق و گەلەكەی خواست، هەروەك سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزیر دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لێیكردووە.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، كە ئەلریح سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزە سنوورییەكانی بەغدای كرد، و بینەری پێشكەشكردنی كورتە دەستكەوت و پاڵەوانێتییەكانی فەرماندەیی هێزەكانی سنوور و قەڵا ئەمنییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بوو.