یەکەم تابلۆی ژمارە سلێمانی لە ئیدارەی گەرمیان نوێکرایەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
تابلۆ
گەرمیان
زایەڵە - بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، دوای کردنەوەی هۆبەی تابلۆ لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان چوارشەمە پاش تەواوکردنی ڕێکارە هونەری و تەکنیکیەکان، دەستکرا بە نوێکردنەوەی تابلۆی ژمارە سلێمانی و یەکەمین تابلۆ نوێکرایەوە.
راشیگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ژمارە سلێمانییە، لە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان تابلۆکانیان نوێ بکەنەوە و پێویست ناکات سەردانی پارێزگای سلێمانی بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: