تاقیکردنەوەکانی خولی یەكەم وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی یەکەم بۆ قۆناغی ٩ ی بنەرەتی دەستیپێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە تاقی کردنەوە پەروەردە


Apr 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونى تاقیکردنەوەکان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانى قوتابخانه‌كان و قوتابیان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەكانی  کرد.

 تاقیکردنەوەکانی خولی یەكەم وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی یەکەم بۆ قۆناغی ٩ ی بنەرەتی دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی خەباتی  بنەرەتی لە سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات و قوتابخانەی دیاری بنەرەتی لە سنوری پەروەردەی رۆژئاوا کرد.

 

لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند،  نزیکەی ٣٨٠ هەزار قوتابی و خوێندکار لە پارێزگای سلێمانی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن كە لەو ژمارەیە ئەمرۆ ٣٥٢٤٤٦ هەزار لە قۆناغەكانی باخچەی منداڵان و قۆناغی١ تا ١١ ئامادەیی تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدەن كە تێدا ٢٧٥٥٤ بیست و حەوت هەزار وپێنج سەد و پەنجا وچوار قوتابی بەشداری خولی یەكەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی ٩ ی بنەرەتی دەکەن و دابەشکراون بەسەر ٤٦٣ هۆڵی تاقیكردنەوەدا لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتتیمان هەروەها سەرپەرشتیار چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان دەكەن و هەموو پێداویستییەكان بۆ ئەم پرۆسەیە دابین كراون.

هەروەها نزیكەی ٤٠ چل هەزار خوێندكار لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەشداری لە تاقیكردنەوەی وەزاری خولی یەكەم دەكەن كە لە رۆژی ٢٠٢٣/٦/٣ دەست پێدەكات.  

مامۆستا دڵشاد سوپاسی سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و مامۆستایان و كەسوكاری قوتابیان و خوێندكارانی كرد كە بە هەموان ساڵێكی هێمن و رێك وپیكێكمان لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن كۆتایی پێهێنا.

 

کامەران کەریم