سیستمی بریتش کانسڵەکەی لای خۆمان  / کاوە کەریم

(0) / / مقالە / كۆمەڵایەتی زایەڵە کاوە کەریم


May 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ناوی زل و دێی وێرانەیە ، سیستمێکی پێشکەوتووی بەریتانیا بەس هی هەرێم پڕیەتی لە ڕیایی ، پڕیەتی لە نادادگەری ، کێبڕکێیەکی ناشیرینی نێوان قوتابخانەکان لە سواڵکردنی ئاشکراو پینەکردنی کەلێنەکانی حکومەت ، ئینجا لە بری ووشەی دایک و باوک ووشەی دایبابانیان هێنا ، وە لابردنی ووشەی سەرپەرشتیار ووشەی هاوڕێی نەخنەگر .

بە کورتی و پوختی ئەم سەرنجانەم لا دروست بوو ؟

‌ ۱ـ قوتابخانەیەکی چەندساڵە دەخەنە منافەسەیەکی قوتابخانەیەکی تازەدروستکراوی نوێ .

۲ـ ئەوەندە گرنگی بە ڕووخساری قوتابخانە دەدرێت نیو هێندە گرنگی بە زانست نادرێت . 

۳ـ مامۆستا سەرقاڵ دەکەن بە شتگەلێکەوە کە کاری ڕاستەقینەی مامۆستا نیە واتە سەرقاڵ دەبێ و دوورەکەوێتە .

٤ـ واباشترە سەرپەشتیاری پسپۆڕی بگەڕێتەوە بۆ بابەتەکانی خوێندن .

٥ـ نەبوونی خولی شیاو بۆ مامۆستایان .

٦ـ لیژنەی هەڵسەنگاندنی قوتابخانەکان ماوەی کارکردنیان ۳ ڕۆژە ئەمەش ماوەیەکی زۆر کەمە زۆ هەڵسەنگاندن وا باشترە کاتەکە زیادبکرێت .

۷ـ گەڕاندنەوەی شکۆ و مافی مامۆستایان بە ڕێکاری یاسایی .

٨ ـ گرنگی دان بە هیکەلی قوتابخانە و ئیدارە ئەمەش بەهۆی دانانی تۆمار کە شڵەژان و تێکەڵ و پێکەڵی دروست کردووە .

۹ـ ئەم سیستەمەی ئێستا داواکاری زۆری خستوەتە سەر قوتابخانەکان کەچی ماف و ئیمتیاز و پاشەکەوتی موچەی فەرامۆش کردووە . 

۱۰ ـ ئەم سیستمە دەبێ هەڵقوڵاوی ئاداب و نەریت و کەلتور و ئاینی کۆمەڵانی خەڵک بێت . 

۱۱ ـ  گرنگی دان بە بڵاوکردنەوەی چالاکی قوتابخانەکان ئەویش لە ڕێگەی وێنە و ڤیدیۆ . 

لە کۆتایدا بە هیوام ئەو سەرنج و تێبینییانەی لامان دروست بووە بە ڕۆحی وەرزشی وەربگیرێت و کاری بۆ بکرێت نە زەحمەتە نە قورسیشە .

نموونەی مشتێکە لە خەرمانێ زیاترمان هەبوو لە بەر خوێنەر نەمان نووسی .