گوژمەی 118 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی باتێل خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گوژمە


May 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند،  بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی خزمەتگوزاریی سنووری شارەوانیی باتێل لە پارێزگەی دهۆك، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 118 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقام لە باتێل.

بەپێی فەرمانێكی وەزاری لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی باتێل، بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی (118،198،000) دینار بۆ جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە باتێل لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی دهۆك.

 

کامەران کەریم