پارتی لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان پاشگەزبۆتەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
زیاد جەبار
پارتی
یەکێتی
یاسای هەڵبژاردن
زایەڵە - سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “پارتی دەیەوێت 11 كورسیی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان قۆرغ بكات و لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانیش پاشگەزبوونەتەوە”.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا رێككەوتنی كۆتایی لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن نەكراوە و دەبێت پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت و وتیشی، “دەمانەوێت یاسایەكی مۆدیرن بۆ هەڵبژاردن ئامادەبكرێت و هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت”.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی روونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “پارتی دەیەوێت 11 كورسیی پێكهاتەكان قۆرغ بكات و كورسییەكانیان لە بەرژەوەندیی خۆی یەكلابكاتەوە”.
تێبينيێك بنێرە: