دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە بەزەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو
(0) /
زایەلە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەكات كە ئۆتۆمبێلەكەی لێسەندراوە، مەفرەزەكانی پۆلیس بەدەم پەیوەندییەكەی سكاڵاكارەوە چوون و دوای ڕوبەڕوبوونەوەی تۆمەتباران لەگەڵ مەفرەزەكانی پۆلیس و هەوڵدان بۆ هەڵاتن توانرا تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە لەهاوڵاتییەكەیان سەندبوو .
لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران :
أ،ع،ح و ت،س،ص بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
تۆمەتباران چەند فەرمانێکی گرتنیان هەبووە لەچەند بنکەیەکی تر.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: