ئامریکا سەبارەت بە بەرجام خوازیاری دانووستانی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ئێران
(0)
ڕابیرت مالی نوێنەری تایبەتی ئامریکا لەکاروباری ئێران وتی :ئێمە نامانەوێت وتوووێژەکان لەسەر بەرجام بە ھەڵبژاردنی ئێران ببەستینەوە ،جووڵانەوەی ئێمە بەپێی بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئامریکایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕابیرت مالی نوێنەری تایبەتی ئامریکا لەکاروباری ئێران وتیشی: بە واتایەکی تر ئێمە بە بۆنەی ھەڵبژاردنی ئێرانەوە نە خێرایی دەبەخشینە کاروبارو نە ھێوریشی دەکەینەوە.
هەروەها ڕایگەیاند: دانووستانی ڕاستەوخۆ زۆر کاریگەرن و ئەگەری لێک تێنەگەیشتنیشی لاوازترە.
ئاماژەی بەوەش دا: بەم شێوە لای ئێمە ناوەڕۆکی دانووستان لە فۆرمەکەی گرینگترە.
تێبينيێك بنێرە: