چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لەهەڵەبجە ئەنجام دەدرێن

(0) / جهان


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

جوتیار عادل ڕایگەیاند کە لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لەهەڵەبجە ئەنجام دەدرێن.

بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە،د جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لەپارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان پەیوەندییان بەپەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە وپێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون و بەشێکیش لەو پڕۆژانەن کە لەلایەن وەزارەتەکانەوە لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن و لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسندکراون کە ئەم پڕۆژانەی خوارەوەن،  دروستکردنی پردی تووەقوت کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە .

ناوبڕاو وتیشی ،  15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری قیڕ و گەیاندنی ئاو لەسنووری شارەوانیی هەڵەبجە. نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە.   گەیاندنی کارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لەسەنتەری شاری هەڵەبجە . نۆژەنکردنەوەی باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.  تەواوکردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.

کامەران کەریم