١٠٠ ملیۆن دینار بۆ تەندروستی گەرمیان خەرجدەکرێت
/
کردستان
/
زایەڵە
گەرمیان
دینار
زایەڵە - قایمقامیەتی گەرمیان ئاشکرایکرد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای کەلار سەردانی نەخۆشخانەی قەڵای کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار قەڵا و جێگرەکەی و بەشێک لە ستاف و کارمەندان کۆبووەوە.
پاش کۆبوونەوە و وەرگرتنی داواکاریەکانی نەخۆشخانەکە، بەشێک لەنەخۆشەکانی بەسەرکردەوە کە لە ئێستادا بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک ژمارەیەک منداڵی نەخۆش لە ژێر چارەسەردان. کە بەپێی ئامارەکان ژمارەی تووشبووەکان تا ئێستا ٣٤ منداڵە.
لە میانی سەردانەکەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و پاش پەیوەندی تەلەفونی، د.ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی سلێمانی، بڕیاریدا بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ پێداویستیەکانی کەرتی تەندروستی گەرمیان خەرجبکرێت، لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی ئاڕاستە کرد بۆ تەرخانکردنی ئەو بڕە نەختێنەیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: