لەبارەی بودجەوە هۆشداری دەدرێت و مەترسی هەیە
(0) /
زایەڵە - لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداری دەدات لە كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ و بە مەترسیدار ناویدەبات.
لە راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە، عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، كورتهێنانی بودجە مەترسی و كاریگەریی نەرێنیی لەسەر وەزارەتە بەرهەمهێنەرەكان هەیە.
لەگەڵ هۆشداریدان لە لێكەوتەكانی كورتهێنانی بودجەدا، سەرۆكی لیژنەی دارایی چەند رێگەچارەیەكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخەكە خستووەتەڕوو و دەڵێت، “كاراكردنی خزمەتگوزاریی باج و رسومات و گرنگیدان بە كەرتی تایبەت و بەشداریپێكردنی لەگەڵ كەرتی گشتی لە كاروبارەكانی ئابوریدا، یارمەتیدەر دەبێت لە كەمكردنەوەی كورتهێنانی بودجە و كاریگەرییەكانیدا”.
جەختیشدەكاتەوە كە رێگەچارەیەكی دیكەی بەرەنگاربوونەوەی كورتهێنانی بودجە و لێكەوتەكانی، چارەسەركردنی پرسی قەرزەكانە، كە بەپێی وتەی عەتوانی، بووەتە بارێكی قورس بەسەر بودجەی گشتیی وڵاتەوە.
تێبينيێك بنێرە: