هەڵەبجە:ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ گەیشتە(٢٣٤) میللیمەتر

(0)


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:


بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، بەگوێرەی ئامــاری هۆبەی کەشناسی کشتوکاڵی هـەڵەبجە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٠.٣ ملم باران باریوە، بەمــەش بڕی باران بارین لەسەرەتای وەرزی باران بارینی ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٣/١١ بۆ ٢٣٤ ملم بەرزبوویەوە، لە کاتێکدا پار ساڵ تا ئەمڕۆ ٣٤٨ ملم باران باریبوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو ، هەر بەگوێـرەی ئامارەکان، تا ئێستە لەسیروان ٢٥٥.٤ ملم و لە خورماڵ ٢٢٨.٩ ملم ولەتەوێڵە ٣٠٨.٤ ملم و لەبیارەش ٢٨١ ملم باران باریوە.

کامەران کەریم