وەزیری نەوتی عێراق: تورکیا وەڵامی نەداوینەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

(0) / / عراق / زایەڵە نەوت هەرێم تورکیا


May 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری نەوتی عێراق جەخت لە پێداویستیی زیادکرنی بەرهەمهێنانی نەوت دەکاتەوە و رایگەیاندووە، تورکیا هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

 

حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، “عێراق هیچ وەڵامێکی لەلایەن تورکیاوە وەرنەگرتووە بۆ داواکەی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەکەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری تورکیا”.

 

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، “ئەگەر شەممە هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە، وەک ئەوەی وەزارەت داوای دەکات، ئەوا رۆژانە 500 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق ناتوانێت لەوە زیاتر بەرهەمهێنان کەمبکاتەوە، وتیشی، “پێشبینی ناکات هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بە کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنان رازی ببێت”.

 

لە 25ی ئازاردا، تورکیا 450 هەزار بەرمیل هەناردەکردنی نەوتی باکوور لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جیهان راگرت، ئەوەش دوای بڕیارێک لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانیدا کە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی دەریکرد.