مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
(0)
ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆماوەی هەفتەیەک درێژ کرایەوە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، لەڕاگەیەنراوێکی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە ، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەمڕۆ پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١١ بۆماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە ، واتە تا هەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: