ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی رادەگەیەندرێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە.
نوردەین عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە راگەیاند، ئەگەر هیچ کێشەیەکی هونەری و تەکنیکیمان بۆ نەیەتە پێشەوە، ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی رادەگەیەنین.
وتیشی، ئەگەری هەیە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان بکەوێتە ئێوارە، لە رێگەی ماڵپەڕی ئەزموونەکانەوە دەبێت.
بۆ ئەمساڵی خوێندن 123 هەزار و 993 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەی نیشتمانیان کردووە و ئەمڕۆ ئەنجامەکانیان وەردەگرنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: