تیپی ئێران قارەمانی، وەرزشی کێشهەڵگری قوڕنەی ئاسیای بەدەستهێنا
/
ورزش
/
زایەڵە
وەرزش
ئاسیا
کێشهەڵگر
کوردستان
زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی کێشهەڵگری ئێران لەسەر پلەی قارەمانی پێشبڕکێیەکانی ئاسیا ڕاوەستا.
پێشبڕکێیەکانی قارەمانی کێشهەڵگری قارەمانی ئاسیا نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی دەستەی قورسدا و لەشاری جینجۆی کووریای باشووردا کۆتایی پێهات.
لە دواهاتی ئەو پێشبڕکێیانەدا و لە ڕەدەبەندی تیپیدا، تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران پاش بەدەستهێنانی 635 سەرپشک گەیشتە پلەی قارەمانی ئاسیا و تیپی ئۆزبەکستانیش پاش بەدەستهێنانی 631 سەرپشک لەسەر پلەی دووهەم و تیپی نەتەوەیی وڵاتی چینیش پلەی سێهەمی پێشبڕکێیەکانی بەدەستهێنا.
تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران لەم خولەی پێشبڕکێیانەدا بوو بە خاوەن 2 مەداڵی زێڕ و 3 مەداڵی زێو و 5 مەداڵی بۆڕۆنز.
حوسەین سوڵتانی 2 مەداڵی زێڕ و یەک مەداڵی زێو، ئایەتی شەریفی و عەلیڕەزای یوسفی هەرکامەو 2 نیشانی زێو و مێهدی کەریمیش بوو بە خاوەن مەداڵی بوڕۆنز.
تیپی پیاوانی ئێرانی بە ئامادەبوونی 10 وەرزشوان و تیپی خانمانی ئێرانیش به ئامادەبوونی 5 وەرزشوان بەشداری پێشبڕکێیەکانیان کردووە.
تێبينيێك بنێرە: