عێراقچی: مەرجی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام، لابردنی گەمارۆکانە

(0) / جهان


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەیید عەباس عێراقچی بریکاری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و ئەو گەمارۆیانەی هەڵبگرێت کە خستوویەتیە سەر ئیران، ئێرانیش پاش ئەوەی کە نیازپاکی ئەمریکای بۆ دەرکەوت دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی خۆی.
عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای ڕووسی ئسپووتنیک دووپاتی کردەوە: گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام پێویستی بە هیچ دانیشتنێک نیە.
ناوبراو بە ئاماژە کردن بەوەی کە  هیچ گومانێکمان لە نیازپاکی هاوڕێکانمان لە ڕووسیا نیە، بەڵام دەبێت یەکەم هەنگاو لەلایەن ئەمریکاوە بێت. لاڤۆرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئیماراتییەکەی خۆی سەرەڕای پێشوازی لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام وتبووی دەکرێت ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران هاوکات و پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ بەرجام و ئەویش ئامادەی هەموو هاوکارییەکە لەم بوارەدا.
عێراقچی وتیشی: دانیشتنی ئەندامانی بەرجام لە هەر کاتێکدا دەتوانێت بەڕێوە بچێت و ئەمریکاش بە مەرجێک دەتوانێت بەشداری تێدا بکات کە گەمارۆکانی سەر ئیران هەڵبوەشێنێتەوە.
بریکاری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوە دووپاتی کردەوە: لە حاڵەتی نەگەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام ئەوە ئێران و ۱+۴ه کە بڕیار لەسەر داهاتووی بەرجام دەدەن؛ تاکوو ئەو کاتەی لە بەرجام دەمێنینەوە کە لە بەرژەوەندی ئێمەدا بێت.