درووست کردنی چوارەمین بنکەی سەربازی تورکیا لە دەورووبەری "عەین عیسا"

(0) / جهان


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە یەک کیلۆمەتری باکووری ڕێگای سەرەکی "ئێم-۴" کە کەوتۆتە دەورووبەری شاری "عەین عیسا" چوارەمین بنکەی سەربازی خۆیانیان درووست کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەکانی هەواڵ، هەواڵی درووست کردنی بنکەیەکی سەربازی تورکیایان لە پارێزگای ڕەقە لە باکووری سووریایان ڕاگەیاند.
هەواڵنێری "هاوار" ڕایگەیاند کە ئەم بنکەیە کەوتووەتە یەک کیلۆمەتری باکووری جادەی نێودەوڵەتی "ئێم-۴" و لە نزیکی گوندی"هوشان" لە دەورووبەری شاری "عەین عیسا".
هێزەکانی تورکیا لەم بنکەیەدا ڕادار و چەکی قورس و ئوتۆمبێلی سەربازیان جێگیر کردووە و لە دەورووبەریدا سەنگەریان لێداوە.
ئەوە چوارەمین بنکەی نایاساییە کە تورکیا لە دەورووبەری عەین عیسا درووستی کردووە. ئەو بنکانە کەوتوونەتە باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەو شارە.