جەختی گرووسی لەسەر پێویست بوونی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران

(0) / جهان


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕافائل گرووسی سکرتێری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یۆرۆ نێوزدا وتی: بەو شێوەیە نیە کە بڵێن بە شەوێک بگەڕێینەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ۲۰۱۵، لەو کاتەوە تاکوو ئێستا شتی زۆر ڕوویداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێکارە قەرەبووییەکانی ئێران لە وەڵامی کەمتەرخەمی ئەو لایەنانەی کە لەم ڕێکەوتنەدا ماونەتەوە، ڕایگەیاند: هەروەک دەزانین ئێران چەندین ماددەی درووست کردووە، چەندین بەرهەمیش (یۆرانیۆمی پیتاندراو) بەرهەم هێناوە. ئەگەر ئەم ماددانە بفرۆشرێن و ڕەوانەی دەرەوەی ئێران بکرێن، کێ کۆنترۆڵی دەکات؟ لەڕاستیدا ئەوە ئەرکی ئێمەیە.
سکرتێری گشتی ئاژانس وتی: لێکۆڵینەوە و چالاکییەکان [بەپێی بەرجام] قەدەغە بوو بەڵام ئێران ئەم قەدەغەیەی پێشێل کرد دەبێت بزانین دەتوانین چۆن ڕووبەڕووی ئەم دۆخە ببینەوە و ئێمە چۆن دەتوانین کۆنترۆڵی بکەین.
گرووسی وتیشی: پیموایە کە ئەگەر ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی ئەوە شکستێکی گەورە دەبێت. دۆخەکە ئاڵۆز دەکات و دەبێتە هۆی ناسەقامگیرتر بوونی ناوچەکە [ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست]. هیوادارین هیچ کاتێک ئەمە ڕوونەدات و لەم پەیوەندیەیشدا ئاژانس ڕۆڵی خۆی دەبێت.