دەنگدان بۆ خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لەدەرەوەی وڵات دەستیپێکرد

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا دەنگدان ئەردۆغان قلیچدار ئۆغلۆ


May 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەنگدان بۆ خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە دەرەوەی وڵات و دەروازە سنورییەکان دەستیپێکرد.
 
سێ ھەزار و ٤٦١ سندوق لە دەرەوەی وڵات دانراون، کە ٤٠٢یان لە فەڕەنسان.
 
 ھەموو ھاوکارییەکی پێویست لەڕێگەی نوێنەرایەتییە بیانییەکانیانەوە پێشکەش دەکەن، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی تورکیا کە لەدەرەوەی وڵات دەژین، ئەرکە دیموکراسییەکانیان بەجێبھێنن.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندید بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تویتێکدا ھانی ھاووڵاتیانی دەرەوەی تورکیایدا دەنگبدەن و ستایشی بەشداریکردنیشی کردن لە خولی یەکەمدا. 
 
دەنگدان بۆ خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە دەرەوەی وڵات، لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلچدار ئۆغلۆ، لە ٢٠ی ئەم مانگە تا ٢٤ی مانگ بەردەوام دەبێت، لە دەروازە سنورییەکانیش تا ٢٨ی مانگ، واتە رۆژی ھەڵبژاردنەکە لەناوخۆی تورکیا، بەردەوام دەبێت.