دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغكردنەوەی دراوی  ساختە ڕادەگەیەنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاسایش


May 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستدەگرێت بەسەر بڕی  ١٨,٠٠٠ دۆلاری ساختەدا.

بەڕێوەبەرایەتی  ئاسایشی ڕانیە ڕایگەیاند،پاش دەستکەوتنی زانیاری ورد لەسەر باندێکی ساغکردنەوەی ( دراوی ساختە ) هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕێکەوتی ١٠/٥/٢٠٢٣ دوو تۆمەتبار دەستگیردەکەن بەناوەکانی ( ش ، م ، أ ) و ( ق ، م ، أ ) دانیشتوی هەرێمی کوردستانن ، هەروها دەستیانگرت بەسەر بڕی ١٨,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختەدا کە مەبەستیان بووە لەناو هەرێمی کوردستان ساغیبکەنەوە.

لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەکێکی جۆری دەمانچەی بێ مۆڵەت ، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباران بە ماددەی ( ٢٨١ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

کامەران کەریم