پارتی بە فەرمی داوای لێبوردی لە ئێران کرد

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە پارتی بارزانی ئێران دیموکرات


May 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) بە هۆی بانگهێشتکردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی فەرمیی کە لە هەرێمی کوردستان و لە لایەن ئەو پارتیەوە بەڕێوەچوو، بە شێوەی فەرمی داوای لێبودنی لە حکومەتی ئێران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو، بە مەبەستی داوای لێبوردن بە هۆی بانگهێشتکردنی سەرکردەی گرووپە نەیارەکانی ئێران بۆ ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی مەلا مستەفا بارزانی، سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێریان کرد.

وەفدی پارتی لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی فەرمی داوای لێوردنیان کرد لەبەر بەشداریپێکردنی نەیارانی ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی بارزانی.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە باڵیۆزی عێراق لە تاران لە سەر بەشداری سەرکردەی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی بارزانی، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی کرا.

بە گوێری میدیای ئێرانی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە سەر بەشداری چەندین سەرکردەی گرووپە نەیارەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمێک لە هەرێمی کوردستان و بەردەوامی هەندێک جموجوڵی تیرۆریستی لە هەرێم، باڵیۆزی عێراق بانگهێشت کراوە.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەم کردەوانە بە پێچەوانەی ڕێکەوتنی ئەمنی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقە.

کەنعانی ڕایگەیاند کە بەرپرسی فەرمانگەی یەکەمی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی باڵیۆزی عێراق جەختی لە سەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەو ڕێکەوتنە و ڕێگری لە هۆکارەکانی تێکدەری ئاسایشی هەر دوو وڵات کردووەتەوە و باڵیۆزی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەێنێتە حکومەتی وڵاتەکەی.