هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر شنگال

(0) / / عراق / زایەڵە شنگال تورکیا


May 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خانوویەک لە گوندی خەلەفی سەر بە ناحیەی سنوونێ لە سنووری شنگال کراوەتە ئامانج و بەڕێوەبەری بەوەکالەتی ناحیەی سنوونێ رایگەیاند "فڕۆکەکانی تورکیا هێرشەکەیان کردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، قوربانی هەن".

خودێدا چوکێ، بەڕێوەبەری بەوەکالەتی ناحیەی سنوونێ رایگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی تورکیا خانوویەکیان لە گوندی چووموو ناسراو بە خەڵەف بۆردوومان کرد".

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئەو بەرپرسە، کوژراو و بریندار هەن.

بە گوتەی خودێدا چوکێ، بۆ فریاکەوتنی قوربانییەکان "ئەمبیوڵانس بەرەو شوێنی رووداوەکە چوون، بەڵام هێشتا زیانە گیانییەکان بەتەواوی نەزانراون".

لەبارەی شوێنی بۆردوومانکردنەکە، بەڕێوەبەری بەوەکالەتی ناحیەی سنوونێ گوتی، ئەو خانووە لە ناوەڕاستی گوندەکەوە دوور بووە و، کە گوندەکە دەکەوێتە نزیک چیای بارای لە نزیک سنووری سووریا.

تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوی کردەوە کە ئەو خانووە هێزێکى چەکداریى یەکینەکانى بەرخودانى ژنانى شنگالی تێدابووە.

باس لە کوژرانی سێ شەڕڤان دەکرێت.