پلانی ئێران و چین و ١٤ وڵاتی دیکە بۆ پێکهێنانی ھاوپەیمانی دژ بە گوشار و گەمارۆ

(0)


Mar 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

١٦ وڵات لە نێویاندا ئێران و چین پلانێکیان بۆ پێکهێنانی ھاوپەیمانییەک بە ئامانجی بەرگری لە بڵاونامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتە تاک لایەنەییەکانی گەمارۆ وگوشار ڕێک خستووە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ناوی ئەم ھاوپەیمانێتییە "گرووپی لایەنگرانی بەرگریی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان" و ئەوان لە دیکۆمێنتێک دا بۆ ناساندنی پلانەکەیان نووسیویانە: چەن لایەنێتی لە ئێستا دا کەوتۆتەبەر ھێرشی بێ وێنە و ئەمەش ھەڕەشەیەکە بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیھانی.
لە بەشێکی تر لە دیکۆمێنتی ئەم گرووپەدا ھاتووە: جیھان ڕۆژبەڕۆژ خەریکە بەرەو تاک لایەنی دەڕوات  کە ئەمەش لە کردەوەی گۆشەگیرکردن و خۆڕسکی وەک کردەوە زۆرەملی وتاک لایەنەکان، یان دەرچوون لە ڕێکەوتنە گرینگەکان  و ڕێکخراوە چەن لایەنییەکان و ھەروەھا ھەوڵدان لە ڕێگای لاوازکردنی ھەوڵە کاریگەرەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی بەرپرچ دانەوەجیھانیی و ھاوبەشەکان دا دەبینرێت.