گەرمیان؛ کۆبونەوەیەک بۆ گرتنەبەری رێکاری کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکیی
/
عراق
/
زایەڵە
گەرمیان
دەرمان
پزیشکی
تەندروستی گشتی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای دەرچونی رەزامەندی خەرجکردنی بڕی ٤٦٠ ملیۆن دینار لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی پزیشکی و تاقیگەی و دەرمانی کتوپڕ و خێرا بۆ تەندروستی گەرمیان، ئەمرۆ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەتی کرد.
کۆبونەوەکە بە بەشداریی بەرپرسانی نەخۆشخانەکانی سنووری گەرمیان بەڕێوەچوو و تیایدا بڕیاردرا بە گرتنەبەری رێکاری پەلەو خێرا بەمەبەستی ئامادەکردنی لیستی دەرمان و پێداویستییەکان و کڕینیان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: