زانکۆی گەرمیان پشووی ڕاگەیاند

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان زانکۆ پشوو


Mar 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاگاداریەك لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان سەبارەت بە پشووی ڕاگەینراوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بەپشووەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا و مامۆستاو فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە، پشووی راگەیەنراوی حکومەتی ھەرێم کە تا ٢٥—٣_٢٠٢١بەردەوام دەبێت، لەو بارەیەوە پێتان ڕادەگەیەنین وەکو سەرجەم دامودەزگاکانی تری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پشوە ئێمەش دەگرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوا بەدوای کۆتایھاتنی پشووەکە پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت.

کامەران کەریم