ڕاپۆرتی ئەلمانیتۆر: پیتاندنی لە سەدا ۲۰ و دۆخی دژواری ئیسرائیل

(0) / / راپورت / زایەڵە ئەلمانیتۆر پیتاندن ئیسرائیل ناوەکی


Jan 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێگەی ئەلمانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای هێنانە ئارای ئەم پرسیارە کە ئایا ئیسرائیل خۆی بۆ دەسپێکردنی وتووێژە ناوەکییەکانی بایدن لە گەڵ ئێران ئامادە دەکات، ڕایدەگەێنێ ئێرانییەکان سەرقاڵی یاری کردن بە کارتەکانی گوشارن.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەلمانیتۆر ئاماژە بەوە دەکات بە فەرمانی ڕێبەری ئێران، پیتاندن بە ڕێژەی لە سەدا ۲۰ دەست پێدەکاتەوە. ئەوان پێشتریش ئەزموونی پیتاندنی لە سەدا ۲۰_یان تێپەڕاندووە و ئەمەش شتێکی نوێ نییە بەلایانەوە. بە ڕێککەوتنی ناوەکی هەموو بابەتەکان وەکوو خۆیانیان لێ دێتەوە.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی دەڵێت: ئەمە بەلایانەوە چاوەڕواننەکراو نەبوو‌.ئێرانییەکان بەوردی خشتەی کاتەکە هەڵدەسەنگێنن و ڕەنگە گەیشتبوونەتە ئەو ئەنجامەی کە تەنیا دوو حەوتوو بۆ کۆتایی دەسەڵاتی ترەمپ لە بەرانبەر هێرشەکانی ئامریکا پارێزراون.

ئایا ئەمە هەڵسەنگاندنێکی بەپەلە نیە کاتێک کە کریستۆفێر میلێر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە وەکالەت، لە بڕیارەکەی بۆ ئەوەی کەشتی فڕۆکە هەڵگری نیمیتز کەنداوی فارس  بەجێبهێڵێت،پاشگەز دەبێتەوە؟ناردنی ژێردەریایی ناوەکی ئامریکا (جۆرجیا) بۆ ناوچەکەیش لە لایەکی دیکەوە. وادیارە کە هۆکاری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەجێهێشتنی نیمیتز بۆ وتەکانی ئەم دواییەی حسێن_ی دهقان دەگەڕێتەوە کە ئامریکای لەوە ئاگادار کردەوە کە جووڵەکانی ئامریکا لە کەنداوی فارس ساڵی نوێیان لێ بکاتە ساڵی ماتەمینییان. بەرپرسێکی پێشووی ئاسایشی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات: ترەمپ سەرۆکێکی پێشبینی نەکراوە و دەبێت چاوەڕوانی هەموو شتێکی لێ بکەیت. بەپێچەوانەوە،ئێرانییەکان زۆر بەوردی بیر لە هەموو شتێک دەکەنەوە و بڕیاری بەپەلە نادەن و بەوردی چاودێری هەر جووڵەیەک دەکەن. تۆڵە نەکردنەوەی تیرۆری سەردار سڵێمانی ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەوان هێشتا دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنەکە.

ڕەم بین باراک (Ram Ben-Barak)، ئەندامی پێشووی مووساد، پێیوایە کە پیتاندنی لە سەدا ۲۰ بەڕوونی پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ناوەکییە. تێپەڕاندنی له سەدا ۲۰ بۆ له سەدا ۹۰_ی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ناوەکی دەکرێت بە خێرایی ئەنجام بدرێت و ئێران لە گەیشتن بە بۆمبی ئەتۆم نزیک بکاتەوە.پرسیار ئەوەیە که جیهان چ کاردانەوەیەکی دەبێت؟چاوەڕوانی ئەوەش ناکرێت کە چین و ئەورووپا بڕۆنە بەرەی ئامریکا. کەواتە حکومەتەکەی بایدن لە حەوتووە سەرەتاییەکانی سەرۆکاییەتییەکەی ناچار دەبێت چەندین بڕیاری دژوار بدات.

ئێرانییەکان سەرقاڵی بەکارهێنانی چەندین کارتی گوشارن.ئەوان پێشتریش ئەزموونی پیتاندنی لە سەدا ۲۰_یان تێپەڕاندووە و ئەمەش شتێکی نوێ نیە.گرنگ ئەوە نیه که ئێرانییەکان بیر لە چی دەکەنەوە، بەڵکوو گرنگ ئەوەیە کە حکومەتی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکان چی دەکات.

ئەم جارە نتانیاهۆ دەتوانێت پشت بە هاوپەیمانە نوێکانی لە ناوچەکە ببەستێت.ئەو دەتوانێت بە ئەو بەڵگەهێنانەوەی کە ئێرانییەکان ڕێککەوتنەکەیان پێشێل کردووە و بەخێرایی بەرەو ناوەکی بوون هەنگاو دەنێن، بەرەیەک دژ بە ئێران دروست بکات.

سەرەڕای ئەم بەرەیەش دەبێت ئەوەشمان لەبیر بێت کە هێشتا ئیسرائیل لە ڕاستیدا  بژاردەی سەربازی لە دژی ئێران لە بەردەمدایە.ئیسرائیل ئەوەی قبووڵ کردووە کە ناتوانێت ڕێگر بێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناوەکی بەڵام دەیەوێت چەندین مەرجی دژوار بۆ دەسپێکردنی دانوستانەکە مسۆگەر بکات .بە لەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل،مانگەکانی داهاتوو ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئایا ئەم جارەش نتانیاهۆ لە بەرانبەر سەرۆک کۆمارێکی دیموکرات دەیدۆڕێنێت یان نا.

کۆتایی/.