چالاکییەکانی ئەمساڵی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە جیاوازن

(0) / / جهان / زایەڵە نوخشە ناسیح کیمیابارانی


Mar 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەم هەلومەرجەی ئێستای کۆرۆناوە چالاکییەکانی ئەمساڵی ساڵیادی کیمیابارانی شارەکە جیاواز بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوخشە ناسیح لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی پێشانگایەکی وێنەیی لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بە پەیامنێری جام کوردیی ڕاگەیاند کە ئەمساڵ ڕێوڕەسمێکی جیاواز بۆ یادی 33 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو وتی کە تا 16 ی 3 کۆمەڵێک چالاکی لە هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت بەڵام لە ساڵیادی کارەساتەکەدا تەنیا تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەهیدان دادەنرێت.

قایمقامی هەڵەبجە وتی کە لەو پێشانگایەدا کۆمەڵێک وێنەی کارەساتی کیمیابارانی شارەکە کە لە لایەن میدیاکارانی ئەو کاتەی ئێرانەوە گیراون، بۆ یەکەم جار نمایش کران و دوا جار پێشکەش بە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەش دەکرێت.