چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە: ئەگەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند بکرێت، دەبێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان
(0) /
زایەڵە - بەیار عومەر عەبدوڵا چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دانیشتوانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و سۆران سودمەند ئەبن و ڕزگاریان ئەبێت لە حوکمی تاکڕەوی و تاڵانکردنی سەروەت وسامانیان. دابەشکردنی داهات و دەسەڵات بەسەر پارێزگاکاندا باشترین سیستەمی بەڕێوەبردنە کە لە وڵاتانی دەوڵەمەند و پێشکەوتوی وەکو ئەمریکا و ئەڵمانیا و سویسرا و ئیماراتدا پەیڕەو دەکرێت.
وتیشی، حزبێک و دەستوپێوەندەکانیان چەندین ساڵە داهات و دەسەڵاتیان قۆرخ کردوە و کوردایەتیان کردوە بەکەرەستەیەک بۆ بردنی موچەی فەرمانبەران و تاڵانکردنی ملیارەها دۆلار لە مەلەفی نەوتدا، سەرباری هەموو ئەمانەش دەڵێن گوایە ٣٢ ملیار دۆلار قەرزارن، بێگومان ئەو توێژە سیاسیە گەڕانەوەی موچە و پاشەکەوت و بودجەی پارێزگاکانیان پێناخۆشە چونکە دەیانەوێت درێژە بەم دۆخە بدەن کە تیایدا چەندین ساڵە بە ناوی کوردایەتیەوە میللەت فریوئەدەن و سامانەکەی تاڵان ئەکەن و بەرەو لێکترازانی ئەبەن. لە کاتێکدا نیشتیمانپەروەری و کوردایەتی بەدەسهێنانی موچە و پاشەکەوت و بودجەی پارێزگاکانە، نەک تاکڕەوی و تاڵانی.
ئەوەشی خستەو، دەرکەوت کە پشودرێژی و کۆڵنەدان دەتوانێت واقعێکی تازە بخوڵقێنێت. بەداخەوە زۆر کەس قەڵای ورەیان ڕوخا پێیان وابوو کە مادەم حزبێک سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەی بردووە و بەهێز بووە، دەبێت ڕێگای بۆ چۆڵکەن و تەسلیمی بن. بەڵام دەرکەوت ئەگەر مرۆڤ ئیرادەی هەبێت و بە پارە و پۆست فریو نەخوات، دەتوانێت بە سەربەرزیەوە لە خزمەتی میللەتەکەیدا بێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: