ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر ئاسایش


May 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای ئەوەی یەکشەممە, لە شەقامی سەدمەتریی شاری هەولێر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاونیشتمانییەک بە ناوی (شەهاب بێرسیاڤی) کوژراو و هاونیشتمانییەکی دیکەش بە ناوی (سەربەست شێخەمیر) بریندار بوو، دەستبەجێ تیمەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد.

 

بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، توانرا تۆمەتبارانی تەقەکەر دەستنیشان بکرێن کە پێکهاتبوون لە دوو کەس بە ناوەکانی (م. ه. إ) لەدایکبووی ساڵی 1988 و (ب. س. إ) لەدایکبووی 1987، دوای هەڵاتنیان بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانیان، لە گوندی ناوشێوان لە ناحیەی خەلیفان لە لایەن تیمەکانمان لە ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ گەمارۆ دران و خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد.

کامەران کەریم