دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاسایش هەرێمی کوردستان


May 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوو دزی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکات و ڕووبەڕوی یاسایان دەکاتەوە.

ئاسایشی گشتی  سلێمانی ڕایگەیاند،  دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای کرد کە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری    ( مینی پاس ) لێدزراوە ، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە دەست بەگەڕان و بەدواداچوون کرا ، سەرەنجام شەوی ٢٦ لەسەر ٢٧ ی ٥ لەناو شارۆچکەی ڕانیە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران بە ناوەکانی

 ( س ، ق ، ح ) و ( س ، م ، و ) دواتر لە ناوچەی پیشەسازی ڕانیە ئۆتۆمبێلە دزراوەکە دۆزرایەوە و گەڕێندایەوە بۆ خاوەنەکەی .

تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی ( ٤٤٤ )ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە .

کامەران کەریم