فەرماندەی ھێزی قودسی سوپای پاسداران :ئیسراییل دڵنیابێت ئەو دیوارەی بەدەوری خۆیدا دەیچنێ ئێمە دەیڕووخێنین.

(0) / جهان


Mar 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی ھێزی قودس بە جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە چەوسێنەرانی جیھان وەک ئامریکا و ئیسراییل  لە ڕابردوو لاوازتر بوون وتی:سەرەڕای ئەوەی ھەموو ئامێرەکانی دونیا لە خزمەت ئیسراییل دایە بەڵام خەریکە بۆ پاراستنی خۆی دیوارێک بە بەرزی٦مەتر و پانی١مەتر بە دەور وڵاتەکەی دا دەکێشێت ،دڵنیای دەکەین کە ئێمە ئەو دیوارەش دەڕووخێنین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە : سەردار ئیسماعیل قائانی بە ئاماژە بە وەی کە دوژمن ئەگەر دوژمنایەتی نەکات دوژمن نییە و ئامریکا بە تیرۆر کردنی گەورە سەرداری ئیسلام حاج قاسم سولەیمانی تاوانبار بوونی خۆی بە دونیا سەلماند ،وتی: پێشتر وتوومانە ئێسقانەکانی ئامریکا دەشکێنین و دەنگی شکانەکەی لە کاتی خۆی دەگاتە گوێیان.
سەردار قائانی ھەروەھا وتی: ئەمڕۆ دەیبینین کە ئامریکا لە گەڵ کیشە و گرفتیکی زۆری ناوخۆیی رووبەڕوو بۆتەوە و پاش شەھید بوونی سەردار سولەیمانیش پەیڕەوانی ڕایانگەیاندووە کە ئێسقانەکانی ئامریکا دەشکێنن تا کێشەکانی چەن قات بێتەوە.