پەرلەمانتارێکی عێراق بۆزیەڵە: پشتگیری خۆمان بۆتیمی ڕێگا دەربڕی
/
کردستان
/
زایەڵە
پەرلەمانی کوردستان
دارا سێکانیانی
تیمی ڕێگا
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ژمارەیەک لە دڵسۆزان هەستان بە ڕاگەیاندنی کەمپینی ڕێگا بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان دوز خورماتوو و شارۆچکەی کفری کە ڕێگایەکی سەرەکی هاتوو چۆیە.ڕۆژانەی هاتوو چۆیەکی زۆری لەسەرە ، بەڵام ڕێگاکە وەک پێویست نیە پێویستیەکی زۆری بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
وتیشی، پێویستە لایەنەپەیوەندیدارەکان بەدەم داواکاریەکەیانەوە بچن ئێمەش بەڵێنی پشتیوانی و بەدەمەوە بونی داواکەیان ئەدەین، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیدا ئەبین تاداخوازیەکەیان جێبەجێ ئەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: