ئەمیر عەبدوڵاھیان:جۆ بایدن مێژوو بکاتە سەرمەشقی خۆی ،لەگەڵ نەتەوەی بە ھێزی ئێراندا بە ھێزی لۆژیک بدوێت نەک ھێزی زۆر
(0)
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شەورای ئیسلامی لە کارووباری نێونەتەوەیی¬دا وتی:جۆ بایدن دەبێت لە مێژوو وانە وەربگرێت و لە گەڵ نەتەوەی گەورەی ئێراندا ڕێگا و زمانی لۆژیکی بەکار بھێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمیر عەبدوڵاھیان لە بابەتێک دا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتردا بڵاوی کردۆتەوە نووسیویەتی: جۆ بایدن مێژوو بکاتە سەرمەشقی خۆی و لەگەڵ نەتەوەی بە ھێزی ئێراندا بە ھێزی لۆژیک بدوێت نەک زۆر. ھەروەھا جەختی کردەوە بێ گومان لە ژیر سێبەری زۆر و ھەڕەشەدا ھیچ کات لە گەڵ ئامریکادا دانووستان ناکرێت. کۆشکی سپی دەبێت سەرەتا بیر لە دانووستان لە گەڵ خەڵکی خۆیدا کە بوونەتە دووجەمسەر بکاتەوە.گەمارۆکانی ئێران خەرێکە دوا ھەناسەکانی ھەڵدەکێشێ و بەرەو کۆتایی دەڕوات.
تێبينيێك بنێرە: