تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ده‌ستیانپێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە تاقی کردنەوە هەرێمی کوردستان


Jun 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌به‌شدارى117 هەزار و 364 فێرخوازكه‌ 75 هەزار و 239 یان بەشی زانستین، 39 هەزار و 113یان بەشی وێژەیین و سێ هەزار و 12 فێرخوازیشیان بەشی پیشەیین، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ده‌ستیانپێكرد.

ئالان حەمە سەعیدوەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ دوو هەزار و 106 هۆڵ لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان ئامادەکراون.

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌،ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دوای جەژنی قوربان رادەگەیەندرێت و نایانەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر فێرخوازان لە چاوەڕاونیدا و لەژێر فشاردا بهێڵننەوە.

کامەران کەریم