پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی توركیا راگه‌یه‌ندرا
(0) /
زایەڵە - هاكان فیدان بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی توركیا.
له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تیدا، كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه راگه‌یه‌ندرا، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت)، هاكان فیدان كرایه وه‌زیری ده‌ره‌وه.
له‌و كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تدا كه دوای گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له ٢٨ی ئایاردا، پێكهێنرا، هاكان فیدان كه له ساڵی ١٩٦٨ له ئه‌نقه‌ره له دایكبووه، كرایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
هاوكات لە کابینەی نوێ‌دا جەودەت یڵماز بووە جێگری سەرکۆمار. یڵماز تونچ بووه وەزیری داد، ماهینور ئۆزدەمیر گۆکتاش بووه وەزیری خێزان و خزمه‌تگوازری کۆمەڵایەتیی و ڤەدات ئشکخان بووه وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە کابینەی نوێی سەرۆکایەتی.
هه‌روه‌ها مەهمەت ئۆزهاسەکی بە وەزیری ژینگە و شارسازیی و گۆڕانی کەشوهەوا، ئاڵپارسڵان بایراکتار بە وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان راگەیەندران.
هه‌ر له كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا، یوسف تەکین بووه وەزیری پەروەردە و یاشار گولەر بووه وەزیری بەرگریی توركیا. هه‌روه‌ها فەخرەددین کۆجا وەک وەزیری تەندروستی و مەهمەت نوری ئەرسۆی وەک وەزیری کو‌لتوور و گەشتیاری لە کابینەی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری توركیادا درێژە بە ئەرکەکانیان دەدەن.
هاوكات مەهمەت فاتح کاجر بە وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و ئیبراهیم یوماکڵی بە وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، عوسمان ئاشکن باک بە وەزیری لاوان و وەرزش، مەهمەت شیمشەک بە وەزیری گەنجینەی و دارایی و عەلی یەرلیکایا بە وەزیری ناوخۆ لە کابینەی نوێی سەرۆکایەتیی کۆماری توركیا راگەیەندران.
تێبينيێك بنێرە: