هاتوچۆی شارەزوور  جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەزوور


Jun 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی شارەزوور ڕایگەیاند، داوا لە جوتیارانی سنوری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن دەکەین بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و شۆفێران و هاوڵاتیان پابەندی یاسا و ڕێنمایی و هێماکانی هاتووچۆبن ، لە ئێستادا که وەرزی دروێنەیه و سنورەکەشمان ناوچەیەکی فراوانی کشتوکاڵیه بۆیه ساڵانه کارەساتی دڵتەزێن ڕوودەدات بەداخەوە که هۆکارەکەی گوێ نەدانی براجوتیارەکانه به یاسا و ڕێساکانی هاتووچۆ بۆیه داواکارین له شۆفێرانی ئازیز پابەندی ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە بن ، به پێچەوانەوە مەفرەزەکانمان به (شەو و ڕۆژ ) لە ناو شار و دەرەوەی شار هاتووچۆ دەکەن و لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن بەرامبەر ئەو شۆفێرانەی که سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ دەکەن .

یەکەم: بە هیچ شێوەیەک تراکتۆر ڕێگای پێ نادرێت بەبێ لایتی پێشەوە و دواوە لەسەر شەقامەکان هاتووچۆ بکات ، به پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت .

دووەم: سەرجەم تراکتۆرەکان پێویسته فسفۆڕ بۆ عەرەبانەکان دا بنێن .

سێیەم: لە کاتی گواستەوەی دەڕاسەکان پێویسته بە فلات بگوازرێنەوە نابێ شەقەمەکان بەکاربهێنن ، لەبەرئەوەی شەقامەکان یەک سایدی دوو ئاراستەن ئەمەش ئاستەنگی هاتووچۆ دروست ئەکات و کارەساتی جەرگبڕ دروست ئەکات.

چوارەم: لەکاتی گواستەنەوەی بەرهەمەکانیان پێویسته بارەکانیان داپۆشن بۆئەوەی شەقامەکان بە کا و کۆتەڵی بەرهەمەکانیان پیس نەبێت و مەودای بینین کەم نەبێتەوە .

کامەران کەریم