چەکی پارەی گەنم دابەش دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم پارەی گەنم جووتیار کوردستان


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سایلۆی سەیدسادق بڵاویکردەو  ئەمڕۆ  دەست دەکرێت بەدابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ٢٠٢٣  ، لە ژمارە کارتی (١ - ١٠٩ ) دابەشدەکرێت .

ماوەی  چوار ڕۆژە دەست بەوەرگرتنی پرۆسەی گەنم لەسایلۆی سەیدسادق کراوە و ئەمڕۆش چەکی پارەی گەنم دابەش دەکرێت.

بەوتەی بەڕێوبەری سایلۆی سەیدسادق لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا جوتیاران ٣سێهەزار وچوارسەد تەن گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردوە .

وەزارتی بازرگانی حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی سنوردار کردوە، واتە گەنم تەنها لەو جوتیارانە وەردەگیرێت کە لەلایەن وەزارتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ناوەکانیان نێردراوە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق . بەجورێک بۆ هەر دۆنمێک  

لەجوتیارانی دەربەندیخان = ١١٠ کیلۆ  ، ناڵپارێز و پێنجوێن =٦٩ کیلۆ و جوتیاران سەیدسادق = ٨٩ کیلۆ.

کامەران کەریم