زیاتر لە 12هەزار منداڵ لەگەرمیان کوتراون

(0) / زایەڵە گەرمیان کوتان


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی گشتی گەرمیان ڕایگەیاند،  له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى ته‌واوكاریی كوتانى مناڵان كه‌ له‌ رۆژانى (20 تا31/5/2023) له‌ سنوورى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو، توانراوه‌ 12 هه‌زار و 259 كوتان بۆ 6 هه‌زار و 178 مناڵ ئه‌نجام بدرێت.

 داوا له‌و دایكان و باوكانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ مناڵه‌كانیان پێشتر كاتى كوتانیان هاتووه‌ و به‌هه‌ر هۆكارێك بێت نه‌یانتوانیوه‌ بیانكوتن، سه‌ردانى نزیكترین مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى كوتانیان.

کامەران کەریم