له‌ هه‌ولێر بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە باران هەولێر ئاراس جەبار


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م له‌ هه‌ندێ شوێن و كاتی نادیاردا له‌ شاری هه‌ولێر تاوه‌باران و بارانی به‌خوڕ ببارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئێستا ھەورەبروسکەی زیاتر لە ناوچەکانی باشووری ھەولێر و مووسڵ چالاکبووە و پێشبینی ده‌كرێ لە ماوەیەکی کەمی داھاتوودا سەنتەری ھەردوو پارێزگاکە بگرێتەوە، هه‌روه‌ها لە ھەندێ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش ھەورەبروسکە و تاوەباران بەردەوامی ھەیە .

سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییه‌كان بۆ سبه‌ی چوارشه‌م، ئاراس جه‌بار گوتی: بۆ سبەی ئەگەرەکان زیاترە بۆ بارانبارین و چالاکبوونی ھەورەبروسکە و ئەگەریش ھەیە تاوەبارانی بەخوڕ ببارێت لە شوێن و کاتی نادیاردا.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرجەم ئەم حاڵەتانەی لە ئێستادا ھەیە، نیشانەیەکی روونە بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ وەرزی پایزمان نمونەیی و پر شەپۆلی باران ده‌بێت و بە زووییش باران دەست پێ بکات.